بەهۆی تەقینەوەی محاویلە کەسێک گیانی لەدەستدا



ئەمڕۆ هەینی، ماڵێک لە گەڕەکی کۆڵێن سیتی لە ناحیەی چوارقوڕنە بەهۆی تەقینەوەی محاویلەیەکی کارەباوە گڕیگرتووە و کەسێکیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری فریاکەوتنی راپەڕێن سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بۆ پزیشکی دادی رانیە گوازراوەتەوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سلێمان عبدوڵایە تەمەنی ٥1 ساڵە و خێزاندارە.

وێستگەی کارەبای سویدییە بۆجاری دووەم بۆردومان کرا
پێشت وێستگەی کارەبای سویدییە بۆجاری دووەم بۆردومان کرا
دەستەی داكۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەران ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە
دواتر دەستەی داكۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەران ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار