مردنی بەتەمەنترین ژنی عێراق ڕاگەیەنرا



دوێنێ چوارشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، بەتەمەنترین ژنی عێراقی بە ناوی “مەدلووه مەنهال محەمەد” یان ناسراو بە (مەدلوولا) کە خەڵکی ناوچەی ئیسلاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری ناسریەیە، لە تەمەنی نزیکەی ١٤٠ ساڵیدا بەهۆی گرفتی تەندروستییەوە کۆچی دوایی کرد.

“مەدلوولا” بە بەتەمەنترین ژن لە عێراق و بگرە لەجیهاندا دادەنرێت، چونکە تەمەنی ۱۳۸ ساڵە، بەپێی بڕوانامەی مردن و لەدایکبوون مەدلوولا لە ١ی تەموزی ١٨٨٥ لەدایک بووە.

بەگوێرەی ئەوەی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قسەی لەسەر کراوە، مەدلوولا سێ جار هاوسەرگیری لەگەڵ سێ پیاو کردووە و هیچیان لەژیاندا نەماون.

تۆماری جیهانی گینس پشتڕاستی دەکاتەوە کە کاین تاناکای ژاپۆنی کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە تەمەنی ١١٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بە تەمەنترین ژنی جیهان بووە.

هاوکات لەخوارەوە وێنەیەک لە کۆپی بڕوانامەی مردنی ئەو کەسەیە کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە دەرچووە، کە بەرواری لەدایکبوونی نیشان دەدات.

 

 

سەرۆکایەتی کۆمار وەڵامی بانگەشەکانی بوونی گەندەڵی دەداتەوە
پێشت سەرۆکایەتی کۆمار وەڵامی بانگەشەکانی بوونی گەندەڵی دەداتەوە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆکەیەکی تورکیای خستەخوارەوە
دواتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆکەیەکی تورکیای خستەخوارەوە
ەیوەندیدار