سەرۆکایەتی کۆمار وەڵامی بانگەشەکانی بوونی گەندەڵی دەداتەوە



سەرۆکایەتی کۆمار ئەو نووسراوانە بە سازتە وەسف دەکات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە و باس لە بوونی پێشێلکاریی یاسایی و گەندەڵی دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی کۆمار جەخت لە ساختەبوونی ئەو نووسراوانە دەکاتەوە کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە و ئاماژە بە بوونی پێشێلکاریی یاسایی و گەندەڵی کارگێڕی و دارایی دەکەن.

ڕاشیگەیاند، کەسانێك لە پشت بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە ساختەکانەوەن کە دەیانەوێت زیان بە ناوبانگی دەوڵەت و کەرامەتی سەرۆکایەتی کۆمار بگەیەنن.

ئەوەشیخستەڕوو کە دەرگای سەرۆکایەتی بەڕووی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی کراوەیە بۆ لێکۆڵینەوە.

هەروەها هەڕەشەی دادگاییکردنی ئەو کەسانەشی کرد کە نووسراوەکانیان ساختەکردووە یان بڵاویانکردووەتەوە یاخود بانگەشەی بۆ دەکەن.

سەرۆکایەتی کۆمار داواشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بەڵگەنامەی ساختە بەدووربگرن، چونکە بە پێی یاسای لەسەر ئەو کارانە سزا دەدرێن.

دەگمەنترین پیشەکانی جیهان کامانەن؟
پێشت دەگمەنترین پیشەکانی جیهان کامانەن؟
مردنی بەتەمەنترین ژنی عێراق ڕاگەیەنرا
دواتر مردنی بەتەمەنترین ژنی عێراق ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار