هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆکەیەکی تورکیای خستەخوارەوە



هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای خستەخوارەوە.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری “بەیرەقدار”ی تورکیای خستەخوارەوە کە لە بنکەیەکی هێزەکانیان لە دەوروبەری حەسەکە نزیك ببووەوە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا هەشت هاووڵاتی بە هۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

لە بەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگی و بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا هێرشی چڕی ئاسمانییان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.

سێ لە مووشەکەکانی تورکیا لە نزیك کەمپی واشوکانی حەسەکە کەوتنەخوارەوە، بەو هۆیەشەوە 12 ڕێکخراوی مرۆیی کارەکانیان لە کەمپەکە ڕاگرت.

 

مردنی بەتەمەنترین ژنی عێراق ڕاگەیەنرا
پێشت مردنی بەتەمەنترین ژنی عێراق ڕاگەیەنرا
ئاسایشی هەرێم ئاماری مانگی نۆی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند
دواتر ئاسایشی هەرێم ئاماری مانگی نۆی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار