بەفربارین لە بەرزترین چیای کوردستان دەستیپێکرد

  • 226 بینین


لە چیای ئاگریی سەر بە پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان، بەفربارین دەستیپێکرد.

بە هۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی ڕووی لە باکووری کوردستان کردووە، لە ناوچە بەرزەکانی ئیدر بەفر و لە ناو شارەکەش باران باری.

چیای ئاگری کە پێنج هەزار و ١٣٧ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە و بەرزترین چیای کوردستان دادەنرێت،  بەهۆی بارینی بەفرەوە رووبەری سێ هەزار مەتری بە بەفر داپۆشرا.

هاوکات بەشێکی چیای ئاراسیش کە سێ هەزار مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، بە بەفر سپی پۆش بوو.

 

بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
هەشتەم بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت
دواتر هەشتەم بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت
پەیوەندیدار