بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە



بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە و نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 177 ملیۆن و 882 هەزار و 190 دۆلاری حەواڵە و 14 ملیۆن و 720 هەزاری نەختی خستەڕوو کە کۆی گشتی دەکاتە 192 ملیۆن و 602 هەزار و 190 دۆلار.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی دۆلاری نەختی کەمتر خستە بازاڕەوە لە کاتێکدا دوێنی 19 ملیۆن و 630 هەزار دۆلاری بە نەخت فرۆشتبوو.

تا ئێستاش نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و 100 دۆلار بە 156 هەزار و 600 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

وێنە؛ لە بازاڕێکی کوردستاندا بە نزاکردن دەستبەکار دەکرێت
پێشت وێنە؛ لە بازاڕێکی کوردستاندا بە نزاکردن دەستبەکار دەکرێت
بەفربارین لە بەرزترین چیای کوردستان دەستیپێکرد
دواتر بەفربارین لە بەرزترین چیای کوردستان دەستیپێکرد
ەیوەندیدار