هەشتەم بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت



حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەشتەم بەشەخۆراکی مانگانەى هاووڵاتییان کە شەش ماددەی خۆراکین، بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانی، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “پرۆسەى دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان بەردەوامە و تا ئێستا حەوت بەشە خۆراک دابەش کراوە، ئێستا خەریکین هەشتەم بەشەخۆراک بۆ ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکەین.”

لەبارەى ماددە خۆراکییەکانەوە وتی: “بریتین لە شەکر، برنج، زەیت، دۆشاوى تەماتە، پاقلەمانەییەکان وەکوو نیسک و لەتکەنۆک؛ دابەشکردنی حەوتەمین بەشەئاردیش دەستی پێ کردووە.”

نەوزاد شێخ کامیل، ئاماژەی بەوەکرد: “خۆراکی زۆر لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەن و پرۆسەى دابەشکردنیان بەسەر هاووڵاتییاندا بەردەوام دەبێت.”

بەفربارین لە بەرزترین چیای کوردستان دەستیپێکرد
پێشت بەفربارین لە بەرزترین چیای کوردستان دەستیپێکرد
نرخی عەمرە دابەزی
دواتر نرخی عەمرە دابەزی
ەیوەندیدار