مەسرور بارزانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبۆوە



ئەمڕۆ شەممە 30/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نێردەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت و جێنین پلاسخارت،دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

مەسرور بارزانی رایگەیاند،بیروڕامان لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد و جەختمان لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25-02-2024 کردەوە.

ڕابەری بزووتنەوە: ئەوەی بەناوی وتەبێژەوە قسەی كرد نە قنچكی سیرە و نە سەلكی پیاز
پێشت ڕابەری بزووتنەوە: ئەوەی بەناوی وتەبێژەوە قسەی كرد نە قنچكی سیرە و نە سەلكی پیاز
دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
دواتر دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
پەیوەندیدار