نیو تۆن ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش دەست بەسەر بڕی نیو تۆن ماددەی هۆشبەر دەگرن.

لە بڵاوکراوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە ( نیو تۆن )ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا.

ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی زیاتر لەدوومانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/١٤ بۆ ٢٠٢٤/٨/١ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و بەدواداچوون و چاودێری ووردی هێزەکانمان بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی( ٥١٤ ) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کۆکاین ، کریستاڵ ، ماریجۆنا ، تلیاک ، کریستاڵی شل ، حەبی کابتاگۆن ) و توانرا ( ٥١ ) تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن.

ئاوەشی ئاشکراکردووە، بازرگانان وویستویانە بە بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ ی حەشاردان ماددە هۆشبەرەکان لەناوچە سنورییەکانەوە بەرەو شارەکان و دواتر بەنیازبوون بینێرن بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق و ووڵاتانی ناوچەکە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە پێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست لە هەوڵەکانی بەردەوامە، وەک هەمیشە توانیویەتی ڕێگری بکات لە بازرگانان و شکست پێهێنانی هەوڵ و تەکنیکەکانی شاردنەوە و گواستنەوەی ئەو ماددانە.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥ و ٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

ژمارەیەک عومرەکاری کورد لە سعودیە نەیانتوانی بگەڕێنەوە
پێت ژمارەیەک عومرەکاری کورد لە سعودیە نەیانتوانی بگەڕێنەوە
كەشێكی پاییزی هەرێم دەگرێتەوە
دوات كەشێكی پاییزی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار