سیستانی: مانگ گیران ڕوودەدات



نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق بڵاویكردەوە، ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە دیاردەی نیمچە مانگ گیران ڕوودەدات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەگوێرەی کاتەکانی هیلال بۆ ساڵی نوێی کۆچی ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو (18ی ئەیلوولی 2024) نیمچە مانگ گیرا ڕوودەدات بە ڕێژەی (8%) و لە شاری نەجەف دەبینرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەتای قۆناغی مانگ گیران لە کاتژمێر 5:13 خوولەكی بەیانییە و لوتکەی لە کاتژمێر 5:44 دەبێت”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “مانگ گیران لەكاتی ئاوابوونی مانگ و (لەو ساتەی خۆر هەڵدێت) لە کاتژمێر 5:51 خوولەك دەبێت”.

پێشتر، سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری كەشناسی و گەردوونی لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی 18ی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵدا مانگ گیران ڕوودەدات و لانیكەم هەندێك بەش لە مانگ گیرانەكە لەزۆربەی جیهانەوە دەبیندرێت، واتە لە شاری سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك، هەولێر و دهۆك دەبیندرێت.

وتوشیەتی، “مانگ گیران لەسەر ئاستی پایتەخت بەشێوەیەكی هەست پێكردنی تارمایی بۆ بەشەكی دەبێت، لەكاتژمێر3:41 دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 7:47 بەردەوام دەبێت دواتر كۆتایی دێت و هەموو مانگ گیرانەكە لە جیهان پێنج كاتژمێر و 44 خولەك دەخایەنێت و لە هەرێمی كوردستان لە سەرئاستی پایتەخت دوو كاتژمێر دەبێت”.

 

كەشێكی پاییزی هەرێم دەگرێتەوە
پێت كەشێكی پاییزی هەرێم دەگرێتەوە
قوباد تاڵەبانی: پێش بایۆمەتری نەمادەنزانی کێ فەرمانبەرە و مووچە بەكێ‌ بدەین
دوات قوباد تاڵەبانی: پێش بایۆمەتری نەمادەنزانی کێ فەرمانبەرە و مووچە بەكێ‌ بدەین
پەیوەندیدار