ڕابەری بزووتنەوە: ئەوەی بەناوی وتەبێژەوە قسەی كرد نە قنچكی سیرە و نە سەلكی پیاز



عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی بە ناوی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە قسەی کرد، نە قنچکی سیرە و نە سەلکی پیازە.

ئەمڕۆ شەممە لەسەرداوای کۆمسیۆنی عێراق بڕیاربوو کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەبچێت و هەردوو باڵەکەی ئەو حزبە (بالی عیرفان علی عەبدولعەزیز و باڵی كامیلی حاجی عەلی) لەسەر هەڵبژاردنی ڕابەری گشتی بۆ حزبەکەیان ڕێکبکەون، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی باڵی (حاجی كامیل) لە لیستی ناوەكانی كۆنگرە و بایكۆت كردنی كۆنگرە، كۆنگرە ئەنجام نەدرا و دواخرا بۆ چەند ڕۆژێكی دیكە.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان بۆ ڕۆژنامەنوووسان ڕایگەیاند، بە جۆش و خرۆشەوە ئەندامانی كۆنگرە هاتن بۆ ئەوەی كۆنگرە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 100 كەس ناویان نەبوو تا بچنە هۆڵی كۆنگرە كێشە دروست بوو، ئێمەش جەختمان لە بڕیاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردەوە بۆ كۆنگرە و نابێت هیچ خروقاتێك نابێت بكرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەو ژمارەیەی كۆمسیۆن داوای كردبوو، كە دەبێت 1150 كەس بەشداربێت، ئێمە زیاتریشمان ئامادەكردبوو، كە زیاتر لە 1200 كەس بوو، بەڵام هەندێك كەس ناوی نەبوو لە لیستەكەدا و بەوەش 70 كەس ناوی كەم بوو بۆ لیستەكە و ئەو ژمارەیەی كۆمسیۆن دیاری كردبوو، بۆیە كاتێك تیمی كۆمسیۆن هەژماریان كردبوو 1070 كەس ئامادەبوو بەوەش 70 كەس كەمبوو لە ژمارەی نیسابیی یاسایی.

جەختیشی كردەوە، كۆمسیۆن 10 ڕۆژ مۆڵەتی داوە تاوەكو ئەو ژمارەیەش ئامادە بكەین و ئەوەش ئاسانە و لەو ماوەیەدا ئامادە دەبێت.

سەبارەت بە قسەی باڵی حاجی كامیل، كە وتویانە “ناو زیاد كراوە” عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وتی، “ئێمە پەیوەندیمان بە ئەوانەوە نییە، چونكە ئەوانە پێشتر بەشێكیان فەسڵ كراون لە بزووتنەوەی ئیسلامی، تەنانەت ئەو كەسە، كە ئەو قسەیەی كردووە بەناوی وتەبێژەوە و لەو برادەرانەیە نە قنچكی سیرە و نە سەلكی پیاز و تەنانەت هەرگیز بزووتنەوەش نەبووە و لەخۆیەوە قسە ئەكات و خۆی كردووە بە وتەبێژ”.

بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
مەسرور بارزانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبۆوە
دواتر مەسرور بارزانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبۆوە
ەیوەندیدار