دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا



جارێكی دیكە بڕگەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بڕگەی دەنگدان بەپرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەخشتەی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان دواخرا.

لە سەرەتای ئەمساڵدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی دا وەك 19هەمین پارێزگای عێراق و چوارەم پارێزگای هەرێم و پڕۆژەكەشیی ڕەوانەی پەرلەمان كردووە بۆ پەسەند كردنی.

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پڕۆژ یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق كرا، بەڵام ئەوە چەند جارێكە پەسەند كردنی پڕۆژە یاساكە دوادەخرێت و لەلایەن بەشێك لە حزبەكانی عێراقەوە كێشەی بۆ دروست دەكرێت بەبیانووی ئەوەی چەند حزبێك داوا دەكەن لە بەرامبەر هەڵەبجەدا شارۆچكەی تەلەعفەر-یش بكرێتە پارێزگا.

 

مەسرور بارزانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبۆوە
پێشت مەسرور بارزانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبۆوە
دەمانەوێت سەرکردایەتی نوێی یەکێتی سەیری شەقام بکات
دواتر دەمانەوێت سەرکردایەتی نوێی یەکێتی سەیری شەقام بکات
ەیوەندیدار