ژمارەیەک عومرەکاری کورد لە سعودیە نەیانتوانی بگەڕێنەوە



بەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە هێڵی ئاسمانی عێراق ژمارەیەکی زۆر عومرەکاری عێراق و کورد لە سعودیە ماونەتەوە و نەیانتوانی بگەڕێنەوە.

بەهۆی راگرتنی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ سعودیە، دو رۆژە ژمارەیەكی زۆر لە  عومرەکارانی کورد و پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق نەیانتوانیوە لە كاتی خۆیدا بگەڕێنەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی دروستبونی  گرفت لەهێڵی فرۆکەوانی عێراق ژمارەیەکی زۆر کە تا ئیستا ژمارەككەیان نەزانراوە لە عومرەکارانی هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لە وڵاتی سعودیە ماونەتەوە و نەیانتوانیوە لەكاتی خۆیدا بگەڕێنەوە.

هاوکات  نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بەهۆی بوونی گرفتێک لە هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەو عومرەکارانە نەیانتوانیەوە بگەڕێنەوە،  سەرباری ئەوەش لە هەوڵداین کێشەی عومرەکارانی کوردستان چارەبکەین.

بەپێی وتەکانی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بێت، چارەسەرکردنی ئەو گرفتە کاتی دەوێت، ئەویش بەپیی ئەوەی کە هێڵی ئاسمانی عێراقی بەوانی ڕاگەیاندووە، هاوکات بۆ چارەی گەڕانەوەی عومرەکاران دوو پێشنیاریان کردووە، یا دەبێت هێلی ئاسمانی عێراقی قەرەبووی ئەو عومرەکارانە بکاتەوە، یاخود بە هێلێکی دیکەی ئاسمانیی ڕەوانەی کوردستانیان بکەنەوە.

 

یەکێتی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند
پێت یەکێتی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند
نیو تۆن ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
دوات نیو تۆن ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
پەیوەندیدار