نرخی زێڕ لە گۆڕاندایە



نرخی زێڕ لە جیهان بەردەوام ڕوو لە دابەزینە، لە ماوەی شەش مانگدا نزمترین ئاستی تۆمارکردووە، هاوکات نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە زیادیکردووە.

تا کاتژمێر ١:٥٣ خولەک بە کاتی ڕۆژئاوا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ڕێژەی ٪٠.٨ دابەزی و گەیشتە ١٨٥٠.٤٤ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەمەش نزمترین ئاستە لە ماوەی زیاتر لە شەش مانگدا تۆمارکرابێت.

گرێبەستەکانی ئەمریکا بۆ زێر بەڕێژەی ٪٠.٧ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هاوکات  دابەزینی نرخی زێڕ بەهۆی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا، بەو هۆیەوە نرخی یەک ئۆنسە زێڕی لە ١٩٠٠ دۆلارەوە دابەزاند بۆ نزیکەی ١٨٥٠ دۆلار.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و لەگەڵ بەرزبوونەوەیدا نرخی ئاڵتوونیش بەرزدەبێتەوە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٨٠،٠٠٠ دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار ٢١ بە ٤١٨،٠٠٠ دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٧٠،٠٠٠ دیناری عێراقی

 

لە کۆنگرەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی ناکۆکی دروستبوو
پێشت لە کۆنگرەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی ناکۆکی دروستبوو
ڕۆناڵدۆ لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان بەردەوامە
دواتر ڕۆناڵدۆ لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان بەردەوامە
ەیوەندیدار