لە کۆنگرەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی ناکۆکی دروستبوو



ئەمڕۆ لە سلێمانی بڕیاربوو کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە بەشداریی هەردوو باڵی بزووتنەوەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، وتەبێژی باڵی کامیلی حاجی عەلی ئاماژەی بەوەکرد، کۆنگرەکەیان بایکۆتکردووە، چونکە پێشێلکاری کراوە، بەڵام لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی.

محەممەد بازیانی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە باڵی کامیلی حاجی عەلی، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ” کاتێک گەیشتینە کۆنگەکە بینیمان ١٨٠ ناو لە باڵی عیرفان عەبدولعەزیز بۆ کۆنگرە زیادکراوە و هەندێک لە ناوی برادەرانی ئێمەش دەرهێنراوە، ئەوەش بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر ئەنجامی کۆنگرەکە دەبێت، بۆیە بایکۆتمان کرد”.

هاوکات عەبدوڵا وەرتی، بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ” ئەو ناوانەی کە زیادکراوە ٤ بۆ ٥ مانگ پێش ئێستا لە ڕێگەی ڕێگەپێدراوی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی کراوە بە لیست و پێشکەشکراوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە ئەندامەکان ناویان لەو دوو هەزار ناوەدا نەبووە کە پێشتر تۆمارکراوە، ناوەکان کەمترە لە ١٠٠ ناو و لە عێڕاق لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەکان”.

 

تورکیا هەڵوێستێکی نوێی بۆ کشانەوە لەسوریا ڕاگەیاند
پێشت تورکیا هەڵوێستێکی نوێی بۆ کشانەوە لەسوریا ڕاگەیاند
نرخی زێڕ لە گۆڕاندایە
دواتر نرخی زێڕ لە گۆڕاندایە
ەیوەندیدار