ڕۆناڵدۆ لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان بەردەوامە



كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و كاپتنی یەكەمی یانەی نەسری سعودییە بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان.

شەوی ڕابردوو لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی ڕۆشنی سعودی تائی لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسری كرد و یارییەكەش لە بەرژەوەندی یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

تا خولەكی ٨٧ی یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، پاشان ڕۆناڵدۆ لە خولەكی ٨٧ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ یانەكەی كرد.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەكەم یاریزانە لە دوای ئۆدیۆن ئیگالۆ بتوانێت لە شەش یاری یەك لە دوای یەك لە خولی رۆشنی سعودی گۆڵ تۆمار بکات.

لەدوای تێپەڕبوونی هەشت هەفتە و بەكۆكردنەوەی ١٨ خاڵ یانەی نەسر لە ڕیزبەندی چوارەمی خولی سعودی دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای هیلالی پێشەنگەوەیە.

نرخی زێڕ لە گۆڕاندایە
پێشت نرخی زێڕ لە گۆڕاندایە
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا
دواتر ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار