ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد لە مزگەوتی مەککە و مەدینە دەخرێتەکار



ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی گشتی بەڕێوەبەرێتی و سەرپەرشتی و چاودێریکردنی کەعبەی پیرۆز لە شاری مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێ) لە شاری مەدینە ڕایگەیاند کە ژمارەیەک ڕۆبۆتی زیرەک دابین دەکان کە خزمەت بە نوێژکەران و عومرەکاران دەکەن لەو مزگەوتانەدا.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆژنامەوانی فەرمی سعودیە، ڕۆبۆتی پاککردنەوە کە کاری پاککردنەوەی مزگەوتی کەعبە دەکات لەگەڵ سیستەمێکی کۆنترۆڵی ئۆتۆماتیکی بەرنامەکراو لەسەر نەخشەی پێشوو کە سەلامەتی کەش و هەوای تەندروستی ژینگەیی باشتر دەکات و بە شێوەیەکی زیرەکانە شیکاری پێداویستییەکانی پاککردنەوە دەکات.

هەروەها “ڕۆبۆتی ڕێنمایی زیرەک” کە ڕێنمایی عومرەکاران دەکات لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکان و دەرکردنی فەتوا و وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەی کە دەچنە مزگەوتەکانەوە، هەروەها ڕۆبۆتەکە دەتوانێت بەچەند زمانێکی جیاواز وەڵامی عومرەکاران بداتەوە.

ڕۆبۆتەکان کاری دابەشکردنی ئاوی زمزم بەسەر عومرەکاراندا دەکەن بەشیوەیەک لەماوەی هەر خولەکێکدا ٣٠ بوتڵی ئاو بەسەریاندا دابەش دەکات  و لەکاتی پێدان و دابەشکردنی بوتڵەئاوەکاندا ماوەی ٢٠ خولەک دەوەستێت و ئەمەش وادەکات لەگەڵ هیچ کەسێکدا پێکدادان دروست نەکات و لەتوانایدایە هەشت کاتژمێر کار بکات.

ڕووسیا و ڕۆژئاوا… هەڕەشەی زارەکی تادێت پەرەدەستێنێت
پێشت ڕووسیا و ڕۆژئاوا… هەڕەشەی زارەکی تادێت پەرەدەستێنێت
دوای ٣٠ ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ دەستپێدەکاتەوە
دواتر دوای ٣٠ ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار