ڕووسیا و ڕۆژئاوا… هەڕەشەی زارەکی تادێت پەرەدەستێنێت



ڕووسیا تۆمەتەکانی خۆی لە دژی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستیان لە هێرشە بەرفراوانەکەی ئۆکراینادا هەبووە، هەفتەیەک پێش ئێستا بارەگای بەلەمی دەریای ڕەشی لە نیمچە دوورگەی کریمەی کردە ئامانج.

ڕۆژی چوارشەممە، مۆسکۆ لەندەن و واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بەوەی هاوکاری کیێڤیان کردووە بۆ بۆردومانکردنی بارەگای بەلەمەکانی ڕووسیا.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ” هیچ گومانێکمان نییە کە هێرشەکە پێشوەختە بە سوودوەرگرتن لە هەواڵگری ڕۆژئاوا و کەرەستەی مانگی دەستکردی ناتۆ و فڕۆکەی سیخوڕی پلانی بۆ دانراوە.

پێشتر کیێڤ ڕایگەیاندبوو، لە هێرشەکەی بۆ سەر بارەگای بەلەمەکان لە سێباستۆپۆل لە نیمچە دوورگەی کریمە فەرماندەیەکی کوشتووە، بەڵام ڕووسیا ئەمەی ڕەتکردەوە.

 

ڕوانگەی ڕووسیا

یڤگنی سیدرۆڤ، نووسەر و توێژەری سیاسی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “سکای نیوز عەرەبی” لە مۆسکۆوە وتی، ” ئەم تۆمەتانە شتێکی نوێ نین، چونکە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕووسیا لە ماوەی ڕابردوودا تۆمەتی لەو شێوەیەیان لە دژی ڕۆژئاوا خستووەتە ڕوو، هەروەها هۆشدارییان داوە لەوەی کە ئەگەری گۆڕانی ململانێی ڕووسیا و ئۆکرانیا هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازیی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژئاوا.

لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەی بە لێدوانەکەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا کرد کە وڵاتەکەی خۆی بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادەکردووە، لەنێویاندا پێکدادانی ڕاستەوخۆ، بەڵام وتیشی، ” هیچ کەسێک نایەوێت ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕووبدات”.

سەبارەت بە وەزیری پێشووی ستراتیژی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سێر جیراڵد هۆوارتی بەریتانی، وتی، ” ئامانجی ئەو لێدوانانە دابەشکردنی ڕۆژئاوا و ڕێگریکردنە لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا، گرنگە لەبیرمان بێت کە ناتۆ هەڕەشە لە کەس ناکات”.

ڕوسیا تاوانبارە بە داگیرکردنی وڵاتێکی خاوەن سەروەری، لە کاتێکدا لە ڕێککەوتنێکی ساڵانی نەوەدەکاندا واژۆکراوە، ڕووسیا ڕەزامەندی لەسەر پاراستنی دەربڕیوە، دواتر بە ئاشکرا ڕێککەوتنەکەی پێشێلکرد.

وەزیری پێشووی ستراتیژی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکرد، ” چاوەڕێی ئەوە ناکەم ڕووسیا هێرشی مووشەکی بۆ سەر بەریتانیا یان وڵاتانی تری ڕۆژئاوا ئەنجامبدات، بەو پێیەی وەک ئەمریکا و فەرەنسا چەکی ئەتۆمییان هەیە، ئێمە ژێردەریایی ئەتۆمیمان هەیە کە بە درێژایی ساڵ لە دەریاکانی جیهاندا دەسوڕێنەوە و توانای لێدانی ڕووسیایان هەیە.

وتیشی، ” پوتین گەمژە نابێت ئەگەر هێرش بکاتە سەر بەریتانیا چونکە ئەوە هێرشێک دەبێت بۆ سەر ناتۆ، بەریتانیا و ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا مافی خۆیانە لە بەرامبەر هێرشی ڕووسیا پشتیوانی ئۆکرانیا بکەن”.

دەست بەسەر ١٣١ مۆبایلی قاچاخدا گیرا
پێشت دەست بەسەر ١٣١ مۆبایلی قاچاخدا گیرا
ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد لە مزگەوتی مەککە و مەدینە دەخرێتەکار
دواتر ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد لە مزگەوتی مەککە و مەدینە دەخرێتەکار
ەیوەندیدار