دوای ٣٠ ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ دەستپێدەکاتەوە



هێڵی ئاسمانی عێراقییە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ژمارەیەک وڵات زیاد دەکات و سەرەتای هەفتەی داهاتووش گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان بەغدا – مۆسکۆ دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەیسەم سافی، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند،  هێڵی ئاسمانی عێراقییە گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی فراوان دەکات، مانگی داهاتوو گەشتی ئاسمانی (بەغدا- کوالالامپوور) دەستپێدەکات و کارەکان بەردەوامن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ دانمارک و ئەڵمانیا، ڕێکارەکانیش بۆ گەشتی ئاسمانی ئازەربایجان تەواو بوون و، لە ١٠ی مانگی داهاتووشدا گەشتەکان بۆ شاری گوانجۆی چین دەستپێدەکەن.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق وتیشی، یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی بەغدا – مۆسکۆ لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات و هەفتانە دوو گەشت لەرؤژانی شەممە و سێشەممەدا ئەنجام دەدەرێت.

دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان بەغدا و مۆسکۆ دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ دێت لە ڕاگرتنی گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی نێوان ئەو دوو پایتەختە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨-٠٩-٢٠٢٣، فڕۆکەی دووەمی جۆری بۆینگ دریملاینەر – B787-8 لە فڕۆکەخانەی چارلستۆن لە ویلایەتی کارۆلاینا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن تیمی فڕۆکەوانی عێراقییەوە بگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا، تاوەکو بە فەرمی لە هێڵی ئاسمانی عێراقی بخرێتەکار. ئەمە لە کۆی ئەو ١٠ فڕۆکەیە کە عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی کردووە بۆ نوێ کردنەوە و بەرزکردنەوەی توانای هێڵی ئاسمانی عێراق.

ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد لە مزگەوتی مەککە و مەدینە دەخرێتەکار
پێشت ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد لە مزگەوتی مەککە و مەدینە دەخرێتەکار
تەلار لەتیف ڕوونکردنەوە لەسەر رووداوی قادرمەکەی کۆنگرە دەدات
دواتر تەلار لەتیف ڕوونکردنەوە لەسەر رووداوی قادرمەکەی کۆنگرە دەدات
ەیوەندیدار