تەلار لەتیف ڕوونکردنەوە لەسەر رووداوی قادرمەکەی کۆنگرە دەدات



وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو لە هۆڵی کۆنگرەکە ڕوویدابێت و وتیشی چەند کەسێك لەسەر قادرمە کارەباییەکەی تەلاری هونەر لە سلێمانی کەوتوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەلار لەتیف، وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەتیکردەوە هیج ئەندامێکی کۆنگرە برینداربووبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەندامێکیان قاچی لە قادرمە کارەباییەکەی تەلاری هونەر گیراوە و کەوتووە، دوای ئەوەش چەند کەسێکی دیکە کەوتوون بەسەریدا.

وتیشی: ڕووداوێکی ئاسایی بووە و هیچ کەسێك بریندار نەبووە.

ئەم ڕوونکردنەوەیەش دوای ئەوە هات کە لە سۆشیال میدیا وا بڵاوکرایەوە ژمارەیەك ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی لەسەر قادرمە کارەباییەکەی تەلاری هونەر کەوتوون و برینداربوون، ژمارەیەك پەیجیش بانگەشەی ئەوەیان کرد کە گوایە شەڕ ڕویداوە، بەڵام وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە.

دوای ٣٠ ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ دەستپێدەکاتەوە
پێشت دوای ٣٠ ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ دەستپێدەکاتەوە
ئەندامانی یەکێتی لەسەر کۆنگرەی پێنجەم چی دەڵێن؟
دواتر ئەندامانی یەکێتی لەسەر کۆنگرەی پێنجەم چی دەڵێن؟
ەیوەندیدار