پارێزگاری سلێمانی: چێکی تەواو بۆ سیستمی غاز و شۆڤاشی ماڵەکانتان بکەن



پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سیستمی غاز و شۆڤاش و هەرجۆرە سووتەمەنییەك بکەن کە لە ماڵەکانیاندا بەکاریان دەهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییزدا، هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، کە فەرمانگە پەیوەندیدارە حکومییەکان، لە هەموو بوارە خزمەتگوزارییەکاندا بەردەوامن لە ئەرکی دڵسۆزانەی خۆیان و چاودێریی و بەدواداچوونی پێویست و بەردەوام بۆ هەموو بوارە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەکەن و ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر.

پارێزگاری سلێمانی داواشی لە هاووڵاتییان کرد چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سیستمی غازو شۆڤاش و هەرجۆرە سووتەمەنیی و وزەیەکی تر کە لەماڵەکاندا بەکاریان دەهێنن، بکەن.

‏داواشیکرد هاووڵاتییان چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سەری کونج و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی ماڵەکان و تانکی ئاو بکە بۆ بەهەدەرنەدانی ئاو لە ماڵەکانیاندا.

پارێزگاری سلێمانی بە پێویستیشیزانی هاووڵاتییان لە کاتی بوونی هەرکێشەو ناتەواوییەک لەو بوارانەدا لەکۆڵان و گەڕەکەکاندا پەیوەندیی بەفەرمانگەی پەیوەندیدارەوە، بکەن.

بەهۆی ئاگرەکەی حەمدانییەوە پارێزگای کەرکووک بڕیارێکی نوێی دەرکرد
پێشت بەهۆی ئاگرەکەی حەمدانییەوە پارێزگای کەرکووک بڕیارێکی نوێی دەرکرد
هەوڵێک بۆ کودەتای سەربازی شکستی پێهێنرا
دواتر هەوڵێک بۆ کودەتای سەربازی شکستی پێهێنرا
ەیوەندیدار