هەوڵێک بۆ کودەتای سەربازی شکستی پێهێنرا



حکومەتی بۆرکینا فاسۆ ڕایگەیاند هەوڵێک بۆ ئەنجامدانی کودەتای سەربازی شکستی پێهێنرا و چەند فەرماندە و ئەفسەرێکی پلە باڵا دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی ئەوانی دیکەش کە بەنیازی ئەنجامدانی کودەتاکە بوون دەستی پێکردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی حکومەتی بۆرکینا فاسۆدا ئاماژە بەوەکراوە، بە خەڵک ڕادەگەیەنین کە هەوڵێک لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکان و دەزگا ئەمنییەکانەوە شکستی هێناوە و ئەفسەران و لایەنە گومانلێکراوەکانی دیکە دەستگیرکراون کە تێوەگلاون لەم هەوڵەی ناسەقامگیریدا و بەدوای ئەو کەسانەی دیکەدا دەگەڕێن کە تێوەگلاون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشداربوونی ئەم پڕۆژە کارەسات هێنەرە ناسەقامگیری دروست دەکات و لەپێناو بەرژەوەندییە تایبەتییەکاندا داڕێژاروە بو  بەڕێوەدەبرێت کە دژی داینامیکی گەڕاندنەوەی خاکی نیشتمانیمان و سەروەریی وڵاتەکەمانن، مەبەستی خراپیان هەبووە هەتا هێرش بکەنە سەر دامەزراوەکانی کۆمار و وڵاتەکەمان بخەنە دۆخی ئاژاوە و گێرەشێوێنییەوە.

پارێزگاری سلێمانی: چێکی تەواو بۆ سیستمی غاز و شۆڤاشی ماڵەکانتان بکەن
پێشت پارێزگاری سلێمانی: چێکی تەواو بۆ سیستمی غاز و شۆڤاشی ماڵەکانتان بکەن
دوو کەس بە چەکی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکران
دواتر دوو کەس بە چەکی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکران
ەیوەندیدار