بەهۆی ئاگرەکەی حەمدانییەوە پارێزگای کەرکووک بڕیارێکی نوێی دەرکرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگری کردن لە دووبارە بوونەوەی ڕووداوێکی هاوشێوەی ڕووداوەکەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای موسڵ بڕیاریانداوە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرجەم پرۆژەکان پێکبهێنن و چەند ڕێنماییەک بە هاوڵاتیان بدەن.

بەشی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکووک لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی کەرکووک بڕیاریداوە لیژنەیەک بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێنماییەکەنی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوفدانی پێکبهێنێت ئەوەش دوای ئەوەی شەوی سێشەممە ئاگر لە یەکێک لە هۆڵەکانی قەزای حمدانییە کەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداو برینداربوون.

باسی لەوەشکردووە، لیژنەکان بریتین لە سەرۆکی یەکەی بەڕێوەبردن، سەرۆک و نوێنەری دەسەڵاتە ئەمنییەکان، بەرگری شارستانی، ئاسایشی گەشتیاری، شارەوانییەکان، دەستەی گەشتوگوزار، بنکەی پۆلیس و پسپۆڕانی دیکەش.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەشهاتووە، لیژنەکان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست دەکەن بە ئەنجامدانی پشکنین بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە هاوڵاتیان بەڕیژەیەکی زۆر سەردانی دەکەن و تێیدا کۆ دەبنەوە وەک هۆتێل و چێشتخانەکان و قوتابخانەکان و هۆڵەکان بۆئەوەی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی ئەو شوێنانە بکەنەوە.

پارێزگای کەرکووک جەخت لە بەردەوامی خولەکانی هۆشیارکردنەوە و پێدانی ڕێنماییەکان دەکاتەوە لەگەڵ دوو هێندەکردنی بارودۆخی سەلامەتی و جەختکردنەوە لەسەر نەبوونی لێبووردن و جێبەجێکردنی یاساکان، لەگەڵ گرنگی بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگە لە پێویستی گرتنەبەری هۆشیاری و وریابوون لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو سەرجەم ئەو هۆڵ و شوێنانە دادەخرێن کە مەرجەکانی سەلامەتییان تێدا نییە، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیاندا هەتا کاتێک پابەند دەبن بە رێکارەکانی پاراستنی سەلامەتی.

ته‌لار له‌تیف: دیار نییە ئەمڕۆ ئەندامای سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت یاخود نا
پێشت ته‌لار له‌تیف: دیار نییە ئەمڕۆ ئەندامای سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت یاخود نا
پارێزگاری سلێمانی: چێکی تەواو بۆ سیستمی غاز و شۆڤاشی ماڵەکانتان بکەن
دواتر پارێزگاری سلێمانی: چێکی تەواو بۆ سیستمی غاز و شۆڤاشی ماڵەکانتان بکەن
ەیوەندیدار