٦٠ هەزار ئیمەیڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەستی هاکەرە چینییەکاندایە



کارمەندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هاککەرە چینیەکان لە سەرەتای ئەمساڵدا ئیمەیڵی مایکرۆسۆفتیان هاککرد، توانیان دەیان هەزار ئیمەیڵ لە هەژمارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بدزن.

بەپێی وتەی ئەو کارمەندە کە پێشتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەرپرسانی ئایتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بەشداری کردووە، بەرپرسان بە یاسادانەرانیان ڕاگەیاندووە کە ٦٠ هەزار ئیمەیڵ لە دە هەژماری جیاوازی وەزارەتی دەرەوە دزراوە.

کۆشکی سپی لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند، ئاشکرابووە هاکەرەکان بنکەکانیان لە “چین”ە و بە خێرایی چوونەتە ناو ئەکاونتەکانی حکومەتی ئەمریکا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن مایکرۆسۆفت و کۆشکی سپی لەو کاتەدا بڵاوکراونەتەوە، هاککەرەکان لە هەڵمەتێکی سیخوڕیدا بە ئامانجی بەدەستهێنانی زانیاری هەستیار، دزەیان کردوەتە ناو هەژماری ئیمەیڵەکانی زیاتر لە بیست ڕێکخراو، لەنێویاندا هەندێک لە دەزگاکانی حکومەتی ئەمریکا.

​مایکرۆسۆفت لە ٧ی ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، هاککردنی ئەکاونتی بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا لە ئەنجامی هاککردنی ئەکاونتی یەکێک لە ئەندازیارەکانی کۆمپانیاکە بووە.

هاوکات مایکرۆسۆفت ڕوونیکردەوە، ئەکاونتی ئەندازیارەکە لەلایەن گروپێکەوە هاککراوە بە ناوی ستۆرم ٠٥٥٨ بووە، بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ئیمەیڵەکانی وەزارەتی دەرەوە و بازرگانی ئەمریکایان دزیوە.

بوومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند
نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاریکرا
دواتر نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاریکرا
ەیوەندیدار