بوومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند



ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان ڕوویدا.

کاتژمێر 9:18 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك لە شارۆچکەی ئەلبیستانی سەر بە پارێزگای مەڕەش ڕوویدا.

ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) بڵاویکردەوە لە قووڵایی 14 کیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەوی ڕوویداوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە بوونی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بکات.

مەڕەش یەكێك بوو لەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان کە بە هۆی بوومەلەرزەکەی مانگی شوباتی ڕابردووەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەرکەوت و تا ئێساتش شوێنەواری باڵەخانە ڕووخاوەکان لە هەندێك شوێنی پارێزگاکە ماوە.

سوودانی بەهۆی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەوە گەیشتە موسڵ
پێشت سوودانی بەهۆی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەوە گەیشتە موسڵ
٦٠ هەزار ئیمەیڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەستی هاکەرە چینییەکاندایە
دواتر ٦٠ هەزار ئیمەیڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەستی هاکەرە چینییەکاندایە
ەیوەندیدار