نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاریکرا



بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئەیلوول ڕایگەیاند، نرخی کارەبا بۆ هەر کیلۆواتێک بریتیە لە ٢٧٤ دینار و بەراورد بە مانگی ڕابردوو دابەزیووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیدا هاتووە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بە ٢٧٤ دینار بۆ مانگی ئەیلوول دیاریکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانى ناو شارى سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە ٢٧٤ دینار، لە کاتێکدا مانگى ئاب نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە ٢٧٦ دینار بوو.

هاوکات هاووڵاتیانی ناو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکانیشی ئاگادارکردەوە،  هەر سیتییەک بەو نرخەوە پابەند نەبێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

٦٠ هەزار ئیمەیڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەستی هاکەرە چینییەکاندایە
پێشت ٦٠ هەزار ئیمەیڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەستی هاکەرە چینییەکاندایە
نەوت بەرز بووەوە و زێڕ هاڕەی کرد
دواتر نەوت بەرز بووەوە و زێڕ هاڕەی کرد
ەیوەندیدار