نەوت بەرز بووەوە و زێڕ هاڕەی کرد



بۆ یەکەمجار لەماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٩٧ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک ئونسە زێڕیش بە هەزار دۆلار و ٨٧٤ سەنتە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٩٤ دۆلار و ٦١ سەنتە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە سێ دۆلار و ٢٧ سەنت بەرزبووەتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی نزمترین ئاستی لە شەش مانگی ڕابردودا تۆمارکرد بەشێوەیەک یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٠ دۆلار و ٣٣ سەنتە ویەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٠ هەزار و ٣٢٤ دۆلارە.

 

لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشە نزمترین ئاستی سێ هەفتەی ڕابردوو.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە واتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێریش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٨ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٨ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٨ هەزار دینارە

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاریکرا
پێشت نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاریکرا
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار