سێ ڕۆژ پرسە لە عێراق ڕاگەیەندرا



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  سێ ڕۆژ پرسەی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند، وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی قەزای حەمدانییە.

لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە تا رۆژی هەینی لە عێراق پرسەی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا.

لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ ٢٤ بریندار لە ڕووداوەکەی حەمدانییە گەیەنراونەتەوە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر، تا ئێستا یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە.

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە گەیشتنە نەینەوا.

بە وتەی پارێزگاری نەینەوا، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە تاوانکاریی نەبووە بەڵکو پەیوەندی بە فەرامۆشکردنی لایەنی سەلامەتی هۆڵەکەوە هەبووە.

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کچ و باوکێک گیانیان لەدەستدا
پێشت لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کچ و باوکێک گیانیان لەدەستدا
براندە جیهانییەکانی پۆشاک دابەزینی فرۆشیان ڕاگەیاند
دواتر براندە جیهانییەکانی پۆشاک دابەزینی فرۆشیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار