لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کچ و باوکێک گیانیان لەدەستدا



ئەو کچ و باوکەی شەوی ڕابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای کەلار بە سەختی برینداربوون بەیانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار نزیک بەنزینخانەی کەیوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا ئەڤەلۆن) کچ و باوکێکی شێلاو بەسەختی برینداربوون، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەردوو بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەشخراوەتەڕوو کچەکە لە دایکبووی ساڵی ٢٠١٨یەو باوکەکەش لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٣یە.

هاوکات، پۆلیسی هاتووچۆی گەرمایان باسی لەوەکردووە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.

بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دابەشدەکرێت
پێشت بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دابەشدەکرێت
 سێ ڕۆژ پرسە لە عێراق ڕاگەیەندرا
دواتر  سێ ڕۆژ پرسە لە عێراق ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار