براندە جیهانییەکانی پۆشاک دابەزینی فرۆشیان ڕاگەیاند



کۆمپانیای جلوبەری H&M دابەزینی ڕێژەی فرۆشی لە بازاڕەکانی ئەوروپا ڕاگەیاند، بەرزی پلەکانی گەرما بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو خواستی لەسەر بازاڕکردنی جلوبەرگی پاییزە کەمکردووەتەوە، بەهۆیوە ڕێژەی فرۆشی مانگی ئەیلوول دابەزیووە.

کۆمپانیای H&M کە گەورەترین ڕکابەرەکەی کۆمپانیای Inditex ە کە خاوەنی براندی زارایە، ڕایگەیاندووە کە فرۆشی مانگی ئەیلوولی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ٪١٠ دابەزیووە.

قازانجی کارکردنی کۆمپانیای H&M ی سویدی لە ماوەی نێوان مانگی حوزەیران و ئابدا ٤.٧٤ ملیار کرۆن بووە بە نزیکەی ٤٣٠.٧ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا ساڵێک پێش ئێستا ٩٠٢ ملیۆن کرۆن بووە.

ئێستا کۆمپانیاکە گەڕانەوەی خۆی بۆ  یەکێک لە گەورەترین پلاتفۆرمەکانی فرۆشتنی ئۆنلاین لە چین بە ناوی پلاتفۆرمی JD.com ڕاگەیاندووە، لە کاتێکدا بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارهێنانی ڕاگرتبوو، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە تۆمەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەی شینجیانگ لە چین.

هەروەها کۆمپانیاکە بەرنامەی کڕینی پشکەکانی ڕاگەیاند کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەکات، کە لە ڕێگەیەوە بەنیازە تا ٣١ی ئاداری داهاتوو تا سێ ملیار کراون بکڕێتەوە.

 سێ ڕۆژ پرسە لە عێراق ڕاگەیەندرا
پێشت  سێ ڕۆژ پرسە لە عێراق ڕاگەیەندرا
کەشناسی، “پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەست پێدەکات”
دواتر کەشناسی، “پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەست پێدەکات”
ەیوەندیدار