عەلاوی: بایدن کەسایەتییەکی لەرزۆکی هەیە و درۆزن و دووڕووە



سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق هێرشی توند دەکاتە سەر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بە کەسێکی “درۆزن و دووڕوو” وەسفی دەکات.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت کە لە چەند ئەڵقەیەکدا باس لە قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس دەکات، ڕایگەیاند، ئەمریکا بووە هۆی کاولکردنی عێراق.

عەلاوی دەڵێت: “ئەمریکا بە هاوکاری ئێران، عێراقی کاولکرد، لە هەڵوەشاندنەوەی سوپاوە بۆ دروستکردنی حەشدی شەعبی و میلیشیا چەکدارەکان و تیرۆر و لە گۆڕنانی دیموکراسی و بڵاوکردنەوەی تایەفەگەریی سیاسیی” ئەمریکا لێیان بەرپرسە.

هەرچەندە لە هەڵبژاردنەکانی 2010دا هاوپەیمانییەکەی عەلاوی زۆرینەی کورسییەکانی بەدەستهێنا، بەڵام هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی حکومەتی پێکهێنا.

عەلاوی لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەمریکا و ئێران پشتیوانیان لە مالیکی دەکرد و ئاماژەشیدا بەوەی جۆ بایدن جێگری ئەوکاتی سەرۆکی ئەمریکا گوشاری زۆری کردووە بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی مالیکی دەست لە مافی پێکهێنانی حکومەت هەڵبگرێت.

ڕوونیشێکردەوە، ئەمریکاش لە ژێر فشاری ئێران کاریکردووە بۆ ئەوەی مالیکی ببێتە سەرۆك وەزیران، نەك عەلاوی کە براوەی هەڵبژاردنەکان بووە.

عەلاوی ڕاشیگەیاند، چەند جارێك بایدن داوای لێکردووە لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك کۆماردا، سازش بۆ مالیکی بکات.

ئەیاد عەلاوی هێرشی توندیش دەکاتە سەر کەسایەتی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و بە کەسێکی “لەرزۆك و درۆزن و دووڕوو” وەسفی دەکات.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان دابەزی
پێشت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان دابەزی
ئاماری نوێی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا بڵاوکرایەوە
دواتر ئاماری نوێی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار