ئاماری نوێی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا بڵاوکرایەوە


ئەمڕۆ سێشەممە سوپای نیشتیمانی لیبیا بڵاویکردەوە، ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی شاری درنەی لیبیا لە هەڵکشاندایە و تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ئەحمەد ئەلمسماری وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی دوایین ئامارەکان هەتا ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زریانە بەهێز و وێرانکەرەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٢٩ کەس.

باسی لەوەشکرد، تا ئێستا ٨٧ هاوڵاتی بەڕەگەز میسری لە لیبیا بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە و دۆزراونەتەوە و بەمەبەستی ەبخاک سپاردنیان ڕادەستی حکومەتی میسر کراونەتەوە.

لە بەرواری ١٠ی ئەم مانگەدا زریانێکی بەهێز و وێرانکەر چەندین ناوچەی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا گرتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێن بوونی هەزاران کەس.

زریانی دانیاڵ بەخێرایی ١٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لەگەڵ بڕێکی زۆر باران بارین و هاتنی ئاو بەڕێژەی ملیۆنان مەتر چوارگۆشە بەهۆی هەرەسهێنانی بەنداوی درنەوە بەشێوەیەک کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە شاری درنەی لەلیبیا گرتەوە کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای لیبیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی لەنێوان ٥٠ بۆ ٩٠ هەزار کەسدایە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری شارەکە ڕووخاو و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەر هاوڵاتیان کەوت.

هاوکات، ژمارەیەک لە بەرپرسان بەرپرسیارێتی هەرەسهێنانی بەنداوەکە دەکەوێتە ئەستۆیان دەستگیرکراون کە لەنێویاندا سەرۆکی شارەوانی درنە و سەرۆکی دەستەی سامانە ئاوییەکانی ئێستا و ڕابردوو و چەندین بەرپرسی دیکە هەن و داوای یاسایی بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی قورس لەسەر ١٦ بەرپرسی دیکەی بەنداوەکان تۆمار کراوە.

عەلاوی: بایدن کەسایەتییەکی لەرزۆکی هەیە و درۆزن و دووڕووە
پێشت عەلاوی: بایدن کەسایەتییەکی لەرزۆکی هەیە و درۆزن و دووڕووە
سبەینێ یەکێتی پێنجەمین کۆنگرەی دەبەستێت
دواتر سبەینێ یەکێتی پێنجەمین کۆنگرەی دەبەستێت
پەیوەندیدار