ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەندرێت



وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی زانكۆلاین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەندرێت.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئەیلوول لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ ڕادەگەیەنرێت.

ئەنجامەكان كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە رێوڕەسمێكدا ڕادەگەیەندرێت.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى بانگهێشتی دەزگاکانى ڕاگەیاندنی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنرێت و دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەتوانن بۆ روماڵی بکەن.

واتسئەپ بە تایبەتمەندییەکی نوێ ڕکابەری تێلێگرام دەکات
پێشت واتسئەپ بە تایبەتمەندییەکی نوێ ڕکابەری تێلێگرام دەکات
کامیل حاجی عەلی ڕێگەچارەیەك بۆ کێشەکانی بزووتنەوە دەخاتەڕوو
دواتر کامیل حاجی عەلی ڕێگەچارەیەك بۆ کێشەکانی بزووتنەوە دەخاتەڕوو
ەیوەندیدار