واتسئەپ بە تایبەتمەندییەکی نوێ ڕکابەری تێلێگرام دەکات



واتسئەپ وەک بەرنامەی چات بەکاردەهێنرێت لە جیهاندا، بەڵام لە دابینکردنی کەناڵە گشتیەکان بۆ بەکارهێنەران هێشتا لە ئەپڵیکەیشنە کێبڕکێکارەکانی دواکەوتووە.

دوای ئەوەی ئەم کەناڵانە لەسەر بەرنامەکانی وەک تێلێگرام و دیسکۆرد بەناوبانگ بوون، کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرم کە خاوەنی واتسئەپە، بڕیاریدا ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەرنامەکە زیاد بکات، هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم تایبەتمەندییە پێشکەش بە بەکارهێنەرانی ئەپلیکەیشنەکە دەکات لە سەرانسەری جیهان.

بەکارهێنەرانی واتسئەپ دەتوانن سەبسکرایبی کەناڵێکی گشتی بکەن بۆ وەرگرتنی دەق، وێنە، ڤیدیۆ و پۆست، گروپێک کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەبێت، بۆ نموونە کەسانێک کە دانیشتوانی یەک ناوچەن یان لە شوێنێک پێکەوە کاردەکەن، یاخود هەواداری ئەستێرە و کەسایەتییە ناودارەکانن، دەتوانن کەناڵێکی واتسئەپ بۆ پەیوەندیکردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری بەکاربهێنن.

کەناڵەکانی واتسئەپ تایبەتمەندییان جیاوازە بەو پێیەی تەنها بەڕێوبەرانی هەر کەناڵێک ڕێگەیان پێدراوە زانیاری و ناوەڕۆک پەخش بکەن، لەکاتێکدا بەشداربووانی دیکە بە ئیمۆجی وەڵام دەدەنەوە یان بەشداری لە ڕاپرسییەکانی بیروڕا دەکەن.

بەکارهێنەر دەتوانێت پێش ئەوەی سەبسکرایب بکات بۆ کەناڵەکان بگەڕێ و سەیری پۆستەکانی بکات، ئەو کەناڵانەی کە نیشانەیەکی سەوز لە تەنیشتی هەیە بەو مانایە دێت کە لەلایەن واتسئەپەوە متمانەپێکراوە، ئەمەش تایبەتمەندییەکی بەسوودە بۆ کەناڵی کۆمپانیا و ڕێکخراوە بازرگانییەکان.

واتسئەپ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا ئەم تایبەتمەندییەی ڕاگەیاند، کەناڵەکە ناسنامەی بەشداربووانی دەشارێتەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران نەزانن کێ پەیوەندی دەکات، ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست نییە، بەڵام وردە وردە دەخرێتە بەردەستی بەکارهێنەرانی واتسئەپ.

“هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە”
پێشت “هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە”
ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەندرێت
دواتر ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەندرێت
ەیوەندیدار