کامیل حاجی عەلی ڕێگەچارەیەك بۆ کێشەکانی بزووتنەوە دەخاتەڕوو



کامیل حاجی عەلی لە نامەیەکدا بۆ عیرفان عەلی، ئامادەیی خۆی بۆ دەستهەڵگرتن لە پۆستی ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی دەردەبڕیت، بەو مەرجەی ئەویش واز لەو پۆستە بهێنێت.

کامیل حاجی عەلی کە خۆی بە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەناسێنێت، لە نامەیەکیدا بۆ عیرفان عەلی ڕابەری حزبەکە داوا دەکات لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی بزووتنەوە، هەردووکیان واز لەو پۆستە بهێنن.

لە نامەکەیدا دەڵیت: “هەرچەندە کێشەکانی ئێمە شەخسی نین و پەیڕەوین و لەڕوانگەی بونی نائیداری و ناعەدالەتی و زۆرێك شتی ترن، بەڵام لای تەواوی خەڵکی ئەوە چەسپاوە کە ئەمە شەڕی ڕابەرایەتیە”.

کامیل حاجی عەلی پێشنیاز بۆ عیرفان عەلی دەکات هەردووکیان دەست لە پۆستی ڕابەری گشتیی هەڵبگرن و دەشڵێت: “تەمەننا دەکەم جەنابیشت لەپێناو خودای پەروەردگار پەیامەکەم قبوڵ بکەیت و پێکەوە خۆمان بکەینە فیدای یەك ڕیزی و دڵخۆشی ئیسلام خوازان”.
دەقی نامەکە:

بسم اللە الرحمن الرحیم
برای بەڕێزم کاک حاجی عیرفان
السلام علیکم

وەك لای هەموان ڕوونە وازیاتر لە دوو ساڵە بزووتنەوەی ئیسلامی کێشەو گرفتی هەیە و کێشەکانیش بوونەتە هۆی ڕاوەستانی کارەکانمان و بێ هێزی بزووتنەوە،
لەسەروی هەمویەوە بوینەتە ئازار بۆدڵی تەواوی ئەندامان و لایەنگران وخەمخۆرانی ئیسلام.
هەرچەندە کێشەکانی ئێمە شەخسی نین و پەیڕەوین و لەڕوانگەی بونی نائیداری و ناعەدالەتی و زۆرێك شتی ترن، بەڵام لای تەواوی خەڵکی ئەوە چەسپاوە کە ئەمە شەڕی ڕابەرایەتیەو بۆئەمەش ڕاستەوخۆ من و تۆ کەوتوینەتە بەر پرسیار و لۆمەی خەڵکی بۆیە بەندە لەلای خۆمەوە ڕایدەگەیەنم لەپێناو خواو وەفامان بۆ خوێنی ئاڵی شەهیدانمان وحورمەتی بنەماڵە سەربەرزەکانیان و خەمخۆری ودڵسۆزی پێشمەرگە وخەڵکە ماندوەکەمان و داواو تەکلیفی مامۆستایانی ئاینی بەڕێز وتەواوی ئیسلامخوازانی کوردستان دەست لەپۆستی ڕابەری هەڵدەگرم بەومەرجەی جەنابیشتان هەمان بەرپرسیارێتی دونیایی وقیامەتی هەڵگرن هەردوکمان وەك دوو موسوڵمان و خەمخۆری ڕاستەقینە جوندی بین بۆسەرخستنی بزووتنەوەی ئیسلامی و ڕازی بین لەخزمەت ، برایەکی ترداکە ڕابەرایەتی هەموومان بکات ( بەپێی پەیڕەوی پەسەند کراوی کۆنگرەی یانزە یاخود لیژنەیەك حزبەکە بەڕێوەبات )ئەم دۆخە تێپەڕێنین، ئێمە ئەگەر ڕاست بکەین کە بۆ خوای پەروەردگار و قیامەتی خۆمان و چاکەی موسوڵمانان خەریکین ئەوا خزمەت کارێکیش بین هەرلای خوای پەروەردگار گەورەین.
لەکۆتاییدا تەمەننا دەکەم جەنابیشت لەپێناو خودای پەروەردگار پەیامەکەم قبوڵ بکەیت و پێکەوە خۆمان بکەینە فیدای یەك ڕیزی و دڵخۆشی ئیسلام خوازان .
والسلام علیکم
کامیل حاجی علی

ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەندرێت
پێشت ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەندرێت
مزگەوتی گەورەی سلێمانی دادەخرێت
دواتر مزگەوتی گەورەی سلێمانی دادەخرێت
ەیوەندیدار