کەسێک بە تۆمەتی قوماری ئۆنڵاین دەستگیرکرا



ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی قومارکردنی ئۆنڵاین دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکی بەڕەگەز عەرەبی دانیشتووی هەولێریان دەستگیر کرد کە تۆمەتبارە بە یاریکردنی قومار لە جۆرەکانی (دومبەڵە، بەنکۆ و پۆکەر).

ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە قومارەکانی بە شێوەی ئۆنڵاین کردووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ئەو کەلوپەلانەشدا گیراون کە بەکاریهێناون.

ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاند، دۆسییەی یاسایی بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراوە.

نرخی کارەبا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت
پێشت نرخی کارەبا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت
پەڕلەمانی ئێران یاسای جل و بەرگی ژنانی پەسەندکرد
دواتر پەڕلەمانی ئێران یاسای جل و بەرگی ژنانی پەسەندکرد
ەیوەندیدار