پەڕلەمانی ئێران یاسای جل و بەرگی ژنانی پەسەندکرد



ئەمڕۆ چوارشەممە میدیای فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، پەڕلەمانی ئەو وڵاتە پرۆژە یاسایەکی گفتوگۆهەڵگری پەسەندکرد کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە هەرژنێک پۆشاکەکەی لە شوێنە گشتییەکاندا پێچەوانەی خاڵەکانی دەقی پرۆژە یاساکەبێ سزا دەدرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی هەواڵی “ئیرنا”ی ئێران پەرلەمانی ڕەزامەنی لەسەر پەسەندکردنی پرۆژەیاسیەک دەربرییووە کە بۆ سنووردارکرنی پۆشینی جل و بەرگی ژنان دەرچووە و ماوەی سێ ساڵ جێبەجێ دەکرێت، بەڵام هێشتا پرۆژە یاساکە لەلایەن ئەو کەسانەوە کە دەستوور هەمواردەکەنەوە پەسەند نەکراوە.

پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی مردنی مەهسا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ کە کچەکوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتەوە دەستگیرکرا بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای پۆشینی جل و بەرگ و سەرپۆش لەشوێنە گشتییەکاندا.

ئەم پرۆژە یاسایە لەلایەن داد و حکومەتی ئێرانەوە لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا ئامادەکرا ئەوەش لەپێناو پاراستنی کۆمەڵگە و خێزانەکاندا بەهۆی ئەو خۆپیشاندانە بەرفراوانانەی لەدوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی لە ئێران سەری هەڵدا.

یەکێکە لە خاڵەکانی پرۆژە یاساکە کە گفتووگۆی زۆری لەسەرە ئەوەیە سزاکان توندتر بکرێن بەتایبەتی سزای دارایی دژی هەر ژنێک کە پۆشاکەکەی لە شوێنە گشتییەکان یاخود لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لا دەبات و نایپۆشێت.

لەساڵی ١٩٨٣دا حکومەتی ئێران بڕیاریدا ژنان و کچان و ئەو ژن و کچە بیانییانەش دەچنە ئێران سەرپۆش بکەن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەسەڵاتداران زنجیرەیەک هەنگاویان ناوە دژ بە پێشێلکەرانی حیجاب، لە داخستنی دوکانەکان، بەتایبەتی چێشتخانەکان، بۆ دانانی کامێرا لەسەر شەقامەکان و شوێنکەوتنی ئەو ژنانەی دژی یاساکانن.

کەسێک بە تۆمەتی قوماری ئۆنڵاین دەستگیرکرا
پێشت کەسێک بە تۆمەتی قوماری ئۆنڵاین دەستگیرکرا
هەوکردنی وەرزیی جیوبەکان و چارەسەرەکانی
دواتر هەوکردنی وەرزیی جیوبەکان و چارەسەرەکانی
ەیوەندیدار