قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی عەربەت دەکات



قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت کرد و بە پێشێلکردنی سەروەری عێراقی ناوبرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی قوباد تاڵەبانی

بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان دەکەم لە ناحیەی عەربەت. ئەمە پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاکی عیراقە کە لەڕێی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر، لە کاتێکدا ئەو هێزە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بوون .

بەداخەوە لەم رووداوەدا سێ هەڤاڵی قارەمانی گەلەکەمان شەهیدکران و سێ هەڤاڵی دیکەشمان بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین و جەختدەکەینەوە کە؛ هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێکی قارەمانی کوردستان کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە و رۆڵێکی بنەڕەتیشیان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بێنە سەرخەت و کار بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دووبارە نەبنەوە. هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان دەکەم لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەکان و ئاشکرا کردنیان بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

“داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین رێگری بکات لەو پێشێلکارییانەی سەقامگیری وڵاتەکەمان دەخاتە مەترسییەوە”
پێت “داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین رێگری بکات لەو پێشێلکارییانەی سەقامگیری وڵاتەکەمان دەخاتە مەترسییەوە”
دۆزینەوەیەکی نوێ: زێڕ دەبێتە هۆی لەناوبردنی شێرپەنجە
دوات دۆزینەوەیەکی نوێ: زێڕ دەبێتە هۆی لەناوبردنی شێرپەنجە
پەیوەندیدار