نرخی نەوت بەرزبووەوە



نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە ئەویش دوای بڵاوبوونەوەی ئەو داتایانەی ئاماژە بۆ کەمبوونەوەی ئاستی نەوتی ئەمبارکراوی ئەمریکا دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 83 دۆلار و 86 سەنت بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 79 دۆلار و 39 سەنت.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی نەوتی ئەمبارکراوی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، ئەوەش وا دەکات خواست لەسەری زیاد بکات.

“پارتی تەقەدوم بووەتە ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان”
پێشت “پارتی تەقەدوم بووەتە ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان”
حزبوڵڵای لوبنان لەناوبردنی سیستەمێکی سەربازیی ئیسرائیلی ڕاگەیاند
دواتر حزبوڵڵای لوبنان لەناوبردنی سیستەمێکی سەربازیی ئیسرائیلی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار