“پارتی تەقەدوم بووەتە ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان”



شرۆڤەکارێکی سیاسی، پارتەکەی محەمەد حەلبوسی بە هۆکاری دروستکردنی ئاستەنگ دەزانێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەلتەمیمی، شرۆڤەکاری سیاسی باسی لەوەکرد، پارتی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی لەکارلابراوی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی دەکات بەرپرسیار بوو لە دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.

ئەلتەمیمی ڕایگەیاندووە، ناکۆکییەکان لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە ئەستۆی لایەنە سوننەکانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە سوننەکان هێشتا ڕێکنەکەوتوون لەسەر هەڵبژاردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بۆ ئەمەش پارتی تەقەدوم هۆکاری سەرەکییە.

ئەوەشی خستەڕوو، حەلبوسی دوای ئەوەی بە بڕیارێکی دادوەری لە پرۆسەی سیاسی دوورخرایەوە، هەوڵیدا گۆڕەپانی سیاسی سوننە بەجێبهێڵێت بەبێ ئەوەی هیچ کەسایەتییەکی سیاسی بەهێز لە دەسەڵاتدا جێگەی بگرێتەوە.

بەرپرسێکی باڵای هەرێم بەشداریکردنی “TBİ” لە هەژماری من پشتڕاست دەکاتەوە
پێشت بەرپرسێکی باڵای هەرێم بەشداریکردنی “TBİ” لە هەژماری من پشتڕاست دەکاتەوە
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبووەوە
ەیوەندیدار