دۆزینەوەیەکی نوێ: زێڕ دەبێتە هۆی لەناوبردنی شێرپەنجە



دۆزینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زێڕ وەرەمە شێرپەنجەییەکان فریو دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی خۆیان لەناوببەن.

توێژەران گەردیلەی بچووک و بارگەی کارەبایی زێڕیان بەکارهێناوە بۆ فێڵکردن لە خانەکانی یەکێک لە کوشندەترین جۆرەکانی شێرپەنجە بۆ ئەوەی خۆیان لەناوببەن، هیوادارن ڕۆژێک چارەسەرەکە بە شێوەی سپرا بەردەست بێت.

تیمێکی زانکۆی نۆتینگام بە سەرۆکایەتی دکتۆر فرانکی ڕاوسۆن، هێزی ئەنتێنەی بایۆیان بەکارهێناوە بۆ هاندانی مردنی خانەکان، یان مردنی خانەی بەرنامەڕێژكراو لە خانەکانی گلیۆبلاستۆمادا.

زاناکان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەمە یەکەم ڕێگەی چارەسەرە بۆ خانەكان، کە نیشانی دەدات شێرپەنجە دەتوانرێت بە سیگناڵی خانەكان لەناوببرێت، واتە بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بایۆلۆجیای خانەکان لەسەر ئاستی خانە وردەكان.

لەم حاڵەتەدا بایۆ-ئەنتێنا نانۆگەردیلەی زێڕین کە بە مۆلیکولی تایبەت ڕوپۆش کراون، کە ئاماژە بە خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن بۆ مردن لە ژێر کێڵگەیەکی کارۆموگناتیسیدا.

گلیۆمای یەکێکە لە جۆرەکانی شێرپەنجەی شەڕانگێز و قورسە بۆ چارەسەرکردن. ڕێژەی مانەوەی پێنج ساڵە تەنها ٦.٨%یە. تێکڕای مانەوەی نەخۆشەکان تەنها هەشت مانگ دوای دەستنیشانکردن مەزەندە دەکرێت. هەندێک جۆری بە تایبەتی لە نێو گەنجاندا باون.

قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی عەربەت دەکات
پێشت قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی عەربەت دەکات
بافڵ تاڵەبانی: ئەم کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عێراقە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: ئەم کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عێراقە
ەیوەندیدار