لە هەولێر هێرشکرایە سەر بارەگای کەنەکە



بەپێی زانیارییەکانی خەڵک هێرش کراوەتە سەر بارەگای کەنەکە لە هەولێر و کوژراو هەیە،

پەیامنێرمان لە هەولێر رایگەیاند،ئەندامێکی کارای کەنەکە لەنێو بارەگاکە بووە و کراوەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان کە دەست (خەڵک) کەوتووە، دەنیز هێڤی، کوردی باکور ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی کەنەکە، تەمەنی 34 ساڵە نیورۆی ئەمرۆ لە گەرەکی حەی شورتە لەهەولێر لەلایەن کەسێکی نەناسراوە، لە بارەگای کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان(کەنەکە) کوژرا.

ئاسایش چۆتە شوێنی ڕووداوەکە و بارەگاکەی داخستووە و بەردەم بارەگاکەش هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەن و تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولیر کراوە.

 

سبەی ئێران هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان؟
پێشت سبەی ئێران هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان؟
بەرپرسێكی پارتی: قۆناغی سەختتر چاوەڕوانی هەرێمی كوردستان دەكات
دواتر بەرپرسێكی پارتی: قۆناغی سەختتر چاوەڕوانی هەرێمی كوردستان دەكات
ەیوەندیدار