بەرپرسێكی پارتی: قۆناغی سەختتر چاوەڕوانی هەرێمی كوردستان دەكات



ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگری سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، قۆناغی سەختتر چاوەڕوانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەشڵێت: “بۆ برسی كردن‌ و ترساندنی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو نابن”.

جەعفەر ئیمینكی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی پارتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، ” قۆناغی سەختتر چاوەڕوانی هەرێمی كوردستان دەكات بەهۆی ئەوەی شۆڤێنیەت لەعێراق پەرەیسەندوە و كۆتایی نەهاتووە و بەرپرسانی ئێستای عێراق كارێكیان كردوە، خۆزگە بەسەردەمی مالیكی بخوازین”.

دەشڵێت: “ئێستا دۆخێكی نوێ لەعێراق هاتۆتە ئاراوە، بەڵام خۆزگە كاك مەسرور زووتر سەردانی بەغدای دەكرد”.

جەعفەر ئیمینكی پێی وایە، “ئێستا بەشێوەیەكی زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ پرسی بودجە دەكرێت و پارتی هۆشداریداوە بە بەرپرسانی عێراق، كە پشتیوانی بۆ ئەم كابینەیە بەكراوەیی ‌و وەك ئێستا نامێنێتەوە”.

ئەو بەرپرسەی پارتی ڕاشیگەیاند، ترسمان لەجێبەجێكردنی دەستورو ڕێككەوتنەكان هەیە، لەبەرئەوەی هێشتا هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەركەوتنی بەدەست نەهێناوە، هەرچەندە دەبێت ئەوە باش بزانن، بۆ برسی كردن ‌و ترساندنی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو نابن، ئێمە هەموو كارێك دەكەین بۆ پارێزگاری پێگەی دیموكراسی ‌و یاسایی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا قۆناغی سەختتر چاوەڕوانی هەرێمی كوردستان دەكات.

لە هەولێر هێرشکرایە سەر بارەگای کەنەکە
پێشت لە هەولێر هێرشکرایە سەر بارەگای کەنەکە
بە ڤیدیۆ؛ فڕۆكەخانەی عەربەت بۆردومان كرا
دواتر بە ڤیدیۆ؛ فڕۆكەخانەی عەربەت بۆردومان كرا
ەیوەندیدار