حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی نیویۆرک بەرێوەدەچێت



وابڕیارە لە لە ٢٠ تا ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوە بچێت، رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەڵێن نمایشەکان گەشتێکی ‏سەرنجڕاکێشی هەفتەییە بۆ ناو دڵی کولتوور و هونەر و بەرخۆدانی کورد، هەروەک ئاهەنگێک دەبێت بۆ ڕۆحی نەبڕاوەی گەلی کورد.

 

ژانرەکانی فێستیڤاڵ بریتی دەبن لە کورتە فیلم، فیلمی دیکۆمێنتاری، و فیلمی ‏درێژیش دەگرێتەوە، هەروەک بەرنامەیەکی زیندووشیان ئامادەیە ‏کە بە تایبەتی بۆ منداڵان داڕێژراوە.

 

‏حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی نیویۆرک چانسی هەموو ئەوانەیە کە ئامادەی دەبن بۆ ئەوەی شاهیدی ‏خۆڕاگری و داهێنان و ڕۆحی نەشکاوی گەلێک بن کە بەسەر نادادپەروەرییە ‏مێژووییەکاندا زاڵ بووە و بەهێزتر لە جاران دەرکەوتووە.‏

 

لە فێستیڤاڵ یەکەمین نماش، نمیاشی فیلمەکە (The Pasha, My Mother, and I (Le Pacha, ma mère et moi) باس لە (ئەکرەم جەمیل پاشا دەکات دوای شەری جیهانی یەکەم بزوتنەوەی مۆدێرنی کوردی بوو لە دیاربەکر و خەونی کوردوستانی ئازادی ئەدیت.

کچەکەی، پەروین، شوی بە کابرایێکی بێلژیکی کرد و بۆ ماوەی چل ساڵ لە بروکسێل ئەو خەونەی باوکی لەگەڵ خۆی هەڵگرت و گۆڤارێکی مانگانەی سەبارەت بە کوردستانی ئازاد بڵاو دەکردەوە.

کچی پەروین، نێوین ئەو چیرۆکەی دەبیست و ئێستا ئەو فیلمەی بەرهەم هێناوە، بۆ ساڵانێکی زۆر کارەکانی دایکی وەک فیلم تۆمار کردوە.

 

نێوین خەباتی دایکی تا ٨٠ ساڵی کە بەردەوام بوو لە بڵاو کردنەوەی گۆڤارەکەی وەک میراتێکی بنەماڵەیی بەڵگەمەند کردوە.

 

چی دەبێتە کێشەی کوردان لە دیاسپۆرا؟ ئایا جیلی داهاتوو دەتوانێ ئەو کێشەیە بکاتە هی خۆی یا بەرەو لەناوچوون ئەڕوات؟ “پاشا و دایکم و من” چیرۆکی نێوینە کە کورد لە دیاسپۆرا چۆن مانایێک لە بنچینەکانی خۆی دا دەدۆزێتەوە و چۆن یارمەتی منداڵەکانی دەدا کە شوناسی کوردی ساز بکەن.

وێنە، لە تاران فەرشی گرانبەها پێشکەشی رۆناڵدۆ و مانی کرا
پێشت وێنە، لە تاران فەرشی گرانبەها پێشکەشی رۆناڵدۆ و مانی کرا
ئەردۆغان لە ئەمریکا خواستی تەکنۆلۆجیای ئاسمانی بۆ ئیلۆن ماسک خستووتە ڕوو
دواتر ئەردۆغان لە ئەمریکا خواستی تەکنۆلۆجیای ئاسمانی بۆ ئیلۆن ماسک خستووتە ڕوو
ەیوەندیدار