ئەردۆغان لە ئەمریکا خواستی تەکنۆلۆجیای ئاسمانی بۆ ئیلۆن ماسک خستووتە ڕوو



ڕۆژی دووشەممە، بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بانگهێشتی ئیلۆن ماسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلای کردووە بۆ ئەوەی کارگەیەک لە تورکیا بکاتەوە.

ئیلۆن ماسک ڕایگەیاندووە، زۆرێک لە دابینکەرانی تورکیا لە ئێستاوە لەگەڵ تێسلا کاردەکەن و تورکیا لە گرنگترین ئەو وڵاتانەیە کە لە داهاتوودا دەیانەوێت کارگەیەکی لێ دابمەزرێنن.

ئەردۆغان بۆ بەشداریکردن لە حەفتا و هەشتەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکایە، لەگەڵ ئیلۆن مەسک لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەتەوە.

بەپێی میدیاکانی تورکیا لە دیدارەکەدا هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوە هاکان فیدان، پیشەسازی و تەکنۆلۆجیا محەمەد فاتح کاجر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی پیشەسازیی، بازرگانی، وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی تورکیا مستەفا ڤارناک بەشدار بوون.

هەروەها وەزارەتی پەیوەندییەکان لە زاری ئەردۆغانەوە لەمیانی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، ئەردۆغان خواستی هاوکاریی تورکیاشی لە بواری تەکنۆلۆجیای ئاسمانی بۆ ئیلۆن ماسک خستووتە ڕوو، لەم بارەیەوە خوازیار بووە کە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ SpaceX هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئیلۆن ماسک’ی بانگهێشتی پێشانگای TEKNOFEST کردووە کە لە کۆتای مانگی ئەیلوول لە ئیزمیر بەڕێوەدەچێت.

پشکی کۆمپانیای تێسلا تا ئێستا لەمساڵدا بەڕێژەی ٪٢٣ بەرزبووەتەوە و کۆمپانیاکەش ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێناوە، جگە لە تێسلا، ئیلۆن ماسک لە ساڵی ٢٠٢٢دا پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری پێشتر)ی بە ٤٤ ملیار دۆلار کڕی.

حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی نیویۆرک بەرێوەدەچێت
پێشت حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی نیویۆرک بەرێوەدەچێت
ئێران دۆلارەکانی عێراق قووت دەدات
دواتر ئێران دۆلارەکانی عێراق قووت دەدات
ەیوەندیدار