گوللەیەکی کاتیۆشا لە شارۆچکەیەکی سنووری هەولێر کەوتنەخوارەوە



لە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێر گوللەیەکی کاتیۆشا کەوتنەخوارەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، گوللەیەکی کاتیۆشا ئاڕاستە شارۆچکەی سفەیەی سەر بە قەزای خەبات کرا.

گوللەکە لە سەربانی ماڵی هاووڵاتییەك کەوتووەتەوە، بەڵام نەتەقیوەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.

هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوای هەڵگرتنەوەی گوللە کاتیۆشاکە، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە دوو گوللە هاوەن ئاڕاستەی شارۆچکەکە کراون.

کەنەدا هاوکاری عێراق دەکات بۆ ڕزگارکردنی زۆنگاوەکانی
پێشت کەنەدا هاوکاری عێراق دەکات بۆ ڕزگارکردنی زۆنگاوەکانی
عێراق دیوارێکی ڕاگر لەسەر سنوری سوریا دروستدەکات
دواتر عێراق دیوارێکی ڕاگر لەسەر سنوری سوریا دروستدەکات
ەیوەندیدار