کەنەدا هاوکاری عێراق دەکات بۆ ڕزگارکردنی زۆنگاوەکانی



ڕۆژی دووشەممە، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی کەنەدا زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری داوە بۆ بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی باشوور و پاراستنیان لە گۆڕانی کەشوهەوا.

ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق-ی ڕاگەیاند، “حکومەتی کەنەدا هاوکارییەکی دارایی بە بڕی ٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار پێشکەش بە عێراق کردووە بۆ بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی پارێزگاکانی باشوور، بەتایبەتی زۆنگاوی جەبایش لە پارێزگای زیقار”.

ئیبتیسام هیلالی ئەوەشی زیاد کرد، “ئەو یارمەتییەی کەنەدا لە چوارچێوەی پڕۆژەی بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی عێراقدایە، بە ئامانجی بوژاندنەوەی ژیانی گوندنشینان، گەیاندنی ئاوی خواردنەوە، ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی ڕاوکردنی ماسی و ئاژەڵ لە زۆنگاوەکانی باشووری عێراق”.

ناوچەی زۆنگاوەکانی باشووری عێراق بەهۆی کەمی ئاوەوە ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی و ژینگەیی بوونەتەوە، مەترسی لەسەر سامانی کشتوکاڵی و ماسی و ئاژەڵ دەکات.

ئەم ناوچانە ئەمساڵ شاهیدی وشکەساڵییەکی سەختن بەهۆی کەمی بارانبارین لە وەرزی زستانی ڕابردوودا، ئەمە جگە لە سیاسەتی تینووکردن لەلایەن وڵاتانی دراوسێی عێراق.

ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیان دەکەن
پێشت ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیان دەکەن
گوللەیەکی کاتیۆشا لە شارۆچکەیەکی سنووری هەولێر کەوتنەخوارەوە
دواتر گوللەیەکی کاتیۆشا لە شارۆچکەیەکی سنووری هەولێر کەوتنەخوارەوە
ەیوەندیدار