عێراق دیوارێکی ڕاگر لەسەر سنوری سوریا دروستدەکات



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبەیەننامەیەکدا بڵاوی کردوەتەوە حکومەت زیاتر لە ١٥ملیار دینار بۆ دروستکردنی دیوار لەسەر سنوری سوریا تەرخان دەکات بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەی دیوارێک کە دەکەوێتە باشووری گردۆڵکەی سفوک.

لەبەیەننامەیەکدا ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی ١٥ ملیار و١٤٠ ملیۆن دیناری بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخان کردووە بەمەبەستی تەواوکردنی دیوارێکی کۆنکرێتی کە دەکەوێتە نزیک دۆڵی عەجیج و درێژیەکەی ٥٠ کیلۆمەترە.

حکومەتی عێراق هەمیشە جەخت لەوەدەکاتەوە کە توندوتۆڵکردنی سنورەکانی لەگەڵ سوریا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ڕێگریکردن لەبەزاندنی سنورەکانی لەلایەن ئەوانەوە کە لەیاسا دەردەچن.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە ساڵی ٢٠١٥ لە عێراق بنکەیەکی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان هەریەکە لە عێراق وسوریاو ڕوسیاو ئێران دامەزرا کە ئامانج لێی ڕووبەروبوونەوەی گروپە چەکدارەکانی سنورەکەن.

گوللەیەکی کاتیۆشا لە شارۆچکەیەکی سنووری هەولێر کەوتنەخوارەوە
پێشت گوللەیەکی کاتیۆشا لە شارۆچکەیەکی سنووری هەولێر کەوتنەخوارەوە
ڕەگەز پەرستی، گەشتوگوزاری تورکیا دەباتە لێواری داڕمان
دواتر ڕەگەز پەرستی، گەشتوگوزاری تورکیا دەباتە لێواری داڕمان
ەیوەندیدار