پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت



وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات بەجۆرێک ڕۆژانە بە تێکڕا 17 بۆ 19 کاتژمێر کارەبا بە هاونیشتیمانیان دەدرێت.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما لە هاوین و وەرزی سەرما لە زستاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی زۆر كەم دەبێتەوە و كارەبای مۆلیدە زیاد دەبێت، بەڵام لەگەڵ كەشی فێنكی بەهار و پاییزدا كارەبای نیشتمانی بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەری پێدانی زیاد دەكرێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە تا كۆتایی ئەم مانگە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان زیاددەكات.

وتیشی، “لە هەندێك شوێن 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێت و لە هەندێك شوێن نزیكەی 19 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دراوە”.

جەختیشی كردەوە، بە تێكڕا 17 بۆ 19 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت.

زانیاری نوێ‌ لەسەر پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنرێت
پێشت زانیاری نوێ‌ لەسەر پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنرێت
لە ساڵیادی “ژینا” سزای نوێ‌ بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێت
دواتر لە ساڵیادی “ژینا” سزای نوێ‌ بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێت
ەیوەندیدار