لە ساڵیادی “ژینا” سزای نوێ‌ بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێت



ئەمڕۆ هەینی، حکومەتی بەریتانیا لە سەروبەندی یەکەمین ساڵڕۆژی كوژرانی مەهسا ئەمینی “ژینا ئەمینی” كچە كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران، سەپاندنی سزای بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانی، لەوانە وەزیری ڕۆشنبیری و سەرۆکی شارەوانی تاران ڕاگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کە سزاكان لە سەر بڕیاردەرانی دیاری ئێرانی، کە بەرپرسن لە دامەزراندن و جێبەجێکردنی یاسای حیجابی ناچاری لە ئێران دەسەپێنرێن.

سزاکان بە تایبەتی کاریگەری لەسەر وەزیری ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی، محەمەد مەهدی ئیسماعیلی و جێگرەکەی، محەمەد هاشمی، سەرۆکی شارەوانی تاران، عەلی ڕەزا زەکانی و وتەبێژی پۆلیسی ئێران، سەعید مۆنتەزیر ئەلمەهدی، هەیە.

جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی، “ساڵێک دوای مردنی دڵتەزێنی مەهسا ئەمینی لەسەر دەستی پۆلیسی ئەخلاقی ئێران، دەستخۆشی لە ئازایەتی ژنانی ئێران دەکەم، کە بەردەوامن لە خەبات بۆ ئازادییە سەرەتاییەکان.

وتیشی، “گەمارۆکانی ئەمڕۆ، کە بەسەر بەرپرسانی یاسا سەرکوتکەرەکانی ئێراندا سەپێندراون، پەیامێکی ڕوون دەنێرن، کە بەریتانیا و هاوبەشەکانمان بەردەوام دەبن لە وەستانەوە لەگەڵ ژنانی ئێرانی و ئاشکراکردنی ستەمی ئێران بۆ سەر گەلەکەی”.

وەزارەتی دەرەوە ڕوونیشیکردەوە، “ئەو ڕێوشوێنە نوێیانە لە چوارچێوەی سزای هەماهەنگی بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا و ئەمریکا لە یەکەمین ساڵیادی كوژرانی ئەمینی-دا دێت”.

ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد. دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستگیرکرا بەهۆی پابەندنەبوون بەو یاسای جل و بەرگی توندەوە، کە لەلایەن سەرکردایەتی ئایینیەوە بەسەر ژناندا سەپێنراوە.

پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت
پێشت پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت
داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی گەیشتە 12 ملیار دینار
دواتر داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی گەیشتە 12 ملیار دینار
ەیوەندیدار